كۆمپانیای كادیر، له 5/2/2017 له هه‌ولێر دامه‌زراوه، كۆمپانیاكه‌مان تایبه‌تمه‌نده به بواره‌كانی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى جل و به‌رگ (له‌نگه)، پێڵاو و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و ئێكسسوارات و كاره‌بایی. ئه‌مه جگه له هه‌بوونی ئه‌زموونی ته‌واو له بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاڵا‌و و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر به ڕێگاى وشكانى و ئاوی.
هاوكات له بواری ئاوتلێت شانازی ئه‌وه‌مان پێبڕاوه كه هه‌ر له ده‌ستپێكدا پانتایی بازاڕ و خواستى به‌شێكى زۆری هاوڵاتیان پڕ بكه‌ینه‌وه.
له ته‌واوی بازاڕه‌كانی جیهان كاڵاكان هاورده ده‌كه‌ین و هه‌ولێرمان كردۆته ناوه‌ندێكى گه‌وره‌ى به‌بازاڕ كردن بۆ ده‌ره‌وه.
بازنه‌ى كاركردنمان ته‌واوی عێڕاقی گرتۆته‌وه، هاوكات لینكی بازر‌گانی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و به‌پێی پێویستیش فراوانتر بووین.
كۆمپانیاكه‌مان به‌رده‌وام له فراوان بوون و به‌ره‌وپێشچوون دایه، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه كارێكى تاكه كه‌سیمان كردووه و دواتریش هه‌نگاوهه‌نگاو به هاوكاری خانه‌وه‌ده‌كه‌مان كاره‌كه‌مان به ئێستا گه‌یاند.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى كاركردنمانه‌وه ئه‌وه‌ى له داهات زیاتر به‌لامانه‌وه گرنگ بووه ناوبانگی كه‌سی و پاراستنى متمانه بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رگیز داهاتمان پێش بازاڕ نه‌خستووه.
له كاری بچووكه‌وه و ده‌ستمان پێكرد و به پلان و هه‌نگاو و ڕاوێژى به‌رده‌وام به ئێستا گه‌یشتین و ئه‌گه‌ر كات بوار بدات خه‌ونه‌كانمان لێره ناوه‌ستن.
هه‌رگیز داهات پێش بازاڕ ناخه‌ین.